بەقایی: ئەزموونی ساڵی ڕابردوو سەلماندی کە واشنتۆن گرنگییەکی جددی بە دیپلۆماسی نادات

ئێران ئاشکرای دەکات کە خاڵە سەرەکییەکانی دانوستانەکانی بە ئامانجی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە ڕادەستی لایەنە میانڕەوەکان کردووە، هاوکات جەختی لەوە کردەوە کە هەموو بڕیارەکانی پەیوەست بە شەڕ، ئاشتی و دانوستانەکان تەنیا لە دەست ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامیدایە.

ڕۆژی چوارشەممە ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند"  ئەزموونی ساڵی ڕابردوو سەلماندی کە واشنتۆن گرنگییەکی جددی بە دیپلۆماسی نادات و جەختی لەوە کردەوە کە " ئێران خاوەنی چەکی ئەتۆمی نییە و بەرنامەکەی بە تەواوی ئاشتیخوازانەیە".

بەشێک قسەکانی بەقایی: 

• هێزە چەکدارەکانمان بۆ هەموو ئەگەر و سیناریۆکان ئامادەن

• لە ژێر هێرش و بۆردومانی چڕداین و خەڵک و هێزەکانمان هەموو هەوڵەکانیان بۆ بەرگریی لە خاک و سەروەری ئێران چڕبووەتەوە

• تێبینییەکانی خۆمان گەیاندووەتە ئەو وڵاتانە بۆ راگرتنی شەڕ هەوڵی نێوەندگیری دەدەن

• بەردەوامبوونی دۆخەکە کاریگەری قورس دەکاتە سەر ئابووری جیهان





PM:12:39:01/04/2026