رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیی (ئەمنێستی) راپۆرتێکی سەبارەت بە زیادبوونی لە سێدارەدان لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە بڵاوکردوەتەوە.
چوار شەممە، ١ نیسان ٢٠٢٦، لە راپۆرتەکەدا هاتووە کە "لە ئێران لە نێو شەڕ و قەیرانە بەردەوامەکاندا لەسێدارەدان لە هەڵکشاندایە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ٤ کەس لەسێدارە دراون، ، شەپۆلی لەسێدارەدان لە دوای راپەرینی ساڵی ٢٠٢٢ دەستیپێکردووە و دوای ڕاپەڕینی ١٢ ڕۆژەی ساڵی ٢٠٢٥ خێراتر بووە و گەیشتووەتە ئاستێک کە لە ٤٠ ساڵی ڕابردوودا نەبیندراوە".
دیانا ئەلتەهاوی، جێگری بەڕێوەبەری هەرێمی بۆ لێبوردنی نێودەوڵەتی لەو بارەیەوە ڕایگەیاند "ئەو کەسانە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە بۆ خۆیان یان کەسوکار یان پارێزەرەکانیان لەسێدارە دراون".
بە پێی زانیارییەکانی ناو راپۆرتی رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ئێستادا ٧ بەندکراوی تر لە زیندانی قەزل حەسار ڕاگیراون، مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەرە.