وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وەڵامی سەرۆکی ئەمریکا دەداتەوە و رەتی دەکاتەوە کە داوای ئاگربەستیان لێکردبن.
چوار شەممە، ١ نیسان ٢٠٢٦، ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند "لێدوانەکانی ترەمپ سەبارەت بە داوای ئێران بۆ ئاگربەست دوورە لە راستی و بێ بنەمایە".
ئەمڕۆ، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تروس سۆشیاڵ بڵاویکردەوە، "سەرۆکی رژێمی نوێی ئێران، کە زۆر کەمتر تووندڕۆ و زۆر زیرەکترە لەوانەی پێش خۆی، داوای ئاگربەستی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرد".
"ئێمە کاتێک بیر لەو داواکارییە دەکەینەوە کە تەنگەی هورمز کراوە، ئازاد و بێ گرفت بێت. تا ئەو کاتە، ئێمە ئێران بەرەو نەمان دەبەین یان وەک دەڵێن، دەیگەڕێنینەوە بۆ چاخی بەردین" دۆناڵد ترەمپ وا دەڵێت.
٣٣ رۆژە جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران بەردەوامە.