ئەمریکا پلان بۆ دەستبەسەرداگرتنی یۆرانیۆمەکەی ئێران دادەنێت

بە پێی راپۆرتی میدیا ئەمریکییەکان سوپای ئەو وڵاتە پلان بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئەو بڕە یۆرانیۆمە پیتێنراوە دادەنێت کە ئێران شاردویەتەوە.

ڕۆژنامەی "واشنتۆن پۆست” لە دوو سەرچاوەی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە کە سوپای ئەمریکا پلانێکی پێشکەش بە دۆناڵد ترەمپ کردووە، ئەوەیش بە ئامانجی دەستبەسەرداگرتنی 450 کیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێندراو لە ئێران.

سەرچاوەکان باسیان لەوەش کردووە کە لە ئەگەری جێبەجێکردنی پلانەکەدا، ئەوە ئامێرەکانی ھەڵکەندن، دروستکردنی ھێڵی فڕینی فڕۆکە بارھەڵگرەکان، بە ئامانجی گواستنەوەی ماددە تیشکدەرەکان بۆ دەرەوەی ئێران، بەکارھێندرێن.

بە وتەی سەرچاوەکان، ھەفتەی ڕابردوو پلانەکە پێشکەش بە دۆناڵد ترەمپ کراوە ھەروەھا لە مەترسییە گەورەکانی ئەو ئۆپەڕاسیۆنە، ئاگادار کراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان و لێدوانی بەرپرسانی ئیسرائیل ئێران لە ساڵانی رابردوودا نزیکەی 450 یەکە یۆرانیۆمی پیتێنراوی ٦٠%ی بەرهەمهێناوە، کە تا ئێستاش شوێنی شاردنەوەکەی ئاشکرا نیە. بە پێی زانیارییەکان ئەو بڕە یۆرانیۆمە بەشی دروستکردنی 10 بۆمبی ناوەکی دەکات.




PM:01:51:02/04/2026