ئەمڕۆ پێنجشەممە، کۆڵۆنێل مایکل باور، وتەبێژی وەزارەتی
بەرگریی نەمسا رایگەیاند؛ لە سەرەتای جەنگەکەوە وڵاتەکەی هەموو داواکارییەکانی ئەمریکای
بۆ بەکارهێنانی ئاسمانی نەمسا بۆ هێرشی سەربازی لە دژی ئێران رەتکردووەتەوە.
وتیشی، چەند جارێک داواکاری هەبووە بۆ بەکارهێنانی
ئاسمانی نەمسا، بەڵام راستەوخۆ رەتکراونەتەوە.
هەروەها جەختیشی کردەوە، هەرجارێک داواکارییەکی لەم شێوەیە
لە نەمسا بکرێت و وڵاتێک تێیدا لە جەنگدا بێت، رەت دەکرێتەوە و بەهیچ جۆرێک قبووڵ
ناکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە ئیتاڵیاش ڕێگریکردوە لەنیشتنەوەی فڕۆکە
جەنگییەکانی ئەمریکا لەبنکەی سیگۆنێلاو ڕایگەیاندوە، بنکە سەربازییەکانی وڵاتەکەی
تەنها بۆ کاروباری لۆجستین، نەک بۆ هێرشکردن، هاوکات ئیسپانیا-ش ئاسمانی وڵاتەکەی
بەڕوی ئەو فڕۆکە ئەمریکییانەدا داخستوە کە ئەرکی سەربازییان دژی ئێران هەیە.