قالیباف: ٧ ملیۆن ئێرانی ئامادەیی خۆیان بۆ چەکهەڵگرتن نیشانداوە

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، لە پەیامێکی تونددا کە ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکای کردوە رایدەگەیەنێت ٧ ملیۆن ئێرانی ئامادەیی خۆیان بۆ چەکهەڵگرتن نیشانداوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، لە پەیامێکی راستەوخۆدا کە ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ، سەرکی ئەمریکای کردووە، نووسیویەتی: "گوێ بگرە ئەگەر دەستدرێژی بکەیتە سەر ماڵەکەمان، رووبەڕووی تەواوی خێزانەکەمان دەبیتەوە."

قالیباف جەختی کردەوە، کە ئێرانییەکان شەڕخواز نین، بەڵام کاتێک پرسەکە دەبێتە بەرگری لە نیشتمان، هەموو تاکێک دەبێتە سەرباز و لە ئێستادا ٧ ملیۆن ئێرانی ئامادەیی خۆیان بۆ چەکهەڵگرتن و بەرگریکردن لە نیشتمان نیشانداوە دژی دوژمنانی داگیرکەر.

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند: ئێرانییەکان تەنیا قسە لەسەر بەرگریی ناکەن، بەڵکو خویان لە پێناو وڵاتەکەیان فیدا دەکەن. دەشڵێت: "ئێمە چەکدار، ئامادە و خۆڕاگرین، با دوژمنان پێشڕەوی بکەن، چونکە چاوەڕوانیان دەکەین."




PM:05:40:02/04/2026