بەریتانیا بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز هەڕەشەی بەکارهێنانی هێزی سەربازیی دەکات

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە کۆبوونەوەی "هاوپەیمانی هورمز" کە زیاتر لە ٤٠ وڵات تێیدا بەشدار بوون سەبارەت بە کردنەوەی گەرووی هورمز پەیامێکی توندی ئاراستەی تاران کرد.

ئیڤێت کووپەر لەو کۆبوونەوەیەدا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی ئامادەیە پەنا بۆ بژاردەی سەربازی ببات و ئەگەری بەکارهێنانی "توانا سەربازییە بەرگرییە بەکۆمەڵەکان" بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز بە دوور نەزانی.

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئاماژەی بەوە کرد کە لە ئێستادا سەرنجیان لەسەر ڕێکارە دیپلۆماسییەکان و فشارە ئابوورییەکانە، بەڵام بێباکی ئێران و تێکدانی ئاسایشی ئابووری جیهان قبوڵکراو نییە و بە توندی ئیدانەی هەڵوێستەکانی ئێرانی کرد کە زیانێکی گەورەیان بە بازرگانی و ئاسایشی جیهانی گەیاندووە .

ئەمرۆ بەریتانیا کۆبوونەوەیەکی بە بەشداری ٤٠ وڵات بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز بە شێوەی ئۆنلاین رێکخست.




PM:06:48:02/04/2026