دۆناڵد ترەمپ: پێش ئەوەی درەنگ ببێت ئێران پێویستە ڕێککەوتن بکات


سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی تروس سۆشیال پەیامێکی بڵاوکردەوە و باس لە بۆردومانکردنی "بەرزترین پردی ئێران" و بەردەوامی هێرشەکان بۆ سەر ئەو وڵاتە دەکات.

پێنج شەممە، ٢ نیسان ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند " گەورەترین پرد لە ئێران داڕما و هەرگیز جارێکی دیکە بەکارناهێنرێتەوە،زۆر شتی دیکەی گەورەتریش بەدوایدا دێن".

"کاتی ئەوە هاتووە ئێران رێککەوتن بکات بەر لەوەی زۆر درەنگ بێت، پێش ئەوەی هیچ شتێک لەو وڵاتە نەمێنێت کە هێشتا دەکرێت ببێتە وڵاتێکی مەزن"، دۆنالد ترەمپ وا دەڵێت.

ئەمڕۆ لە تاران پردی بی١ بۆردوومانکرا کە بەرزییەکەی نزیکەی ٥٠٠ مەترە و دریژیەکەشی کیلۆمەترێکە. 
 




PM:08:59:02/04/2026