وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس وێنەی ئەو پردەی نێوان تاران و کەرەجی بڵاوکردووەتەوە کە ئەمڕۆ تەقێندرایەوە و هۆشداری دەداتە ئەمریکا و دەڵێت "لێدان لە ژێرخانە مەدەنییەکان نابێتە هۆی خۆبەدەستەوەدانی خەڵکی وڵاتەکەی".
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، پێنج شەممە، ٢ نیسان ٢٠٢٦ رایگەیاند "کردنە ئامانجی شوێنە مەدەنییەکان، لەوانەش پردە تەواونەکراوەکان، ئێرانییەکان ناچار بە خۆبەدەستەوەدان ناکات، ئەو جۆرە هێرشانە تەنیا شکست و داڕووخانی ئەخلاقیی دوژمنێکی شێواو نیشان دەدەن".
"ئێران هەر پرد و تەلارێک بڕووخێنرێت، بە بەهێزتر دروستی دەکاتەوە، بەڵام ئەوەی هەرگیز چاک نابێتەوە، ناوبانگی ئەمریکایە"، وەزیری دەرەوەی ئێران وا دەڵێت.
ئەمڕۆ هێرش کرایە سەر پردی B1 لەنێوان تاران و کەرەج و تەقێندرایەوە.