ترەمپ: هەنگاوی داهاتوو بە ئامانج گرتنی پردەکان، پاشان وێستگەکانی کارەبان


سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین پەیامیدا ئاماژەی بەوە دەکات کە هێشتا وڵاتەکەی دەستی بە پرۆسەی وێرانکاری نەکردووە، بەڵام نەخشەڕێگەی هێرشەکانی دیاری کردووە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا شەوی پێنجشەممە لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (تروس) نووسیویەتی" سوپای ئێمە کە گەورەترین و بەهێزترینە (بە جیاوازییەکی فراوان!) لە هەموو جیهاندا، تەنانەت دەستی نەکردووە بە لەناوبردنی ئەوەی لە ئێران ماوەتەوە."

ترەمپ دەشڵێت" هەنگاوی داهاتوو: بە ئامانجگرتنی پردەکان، پاشان وێستگەکانی کارەبان لە ئێران".

سەرۆکی ئەمریکا لە کۆتاییشدا دەڵێت" سەرکردایەتی ڕژێمی نوێ دەزانێت چی پێویستە بکرێت، و پێویستە خێرا بکرێت".





AM:10:30:03/04/2026