یەکەم روبەروبوونەوەی هێزی پیادەی نێوان ئەمەریکاو‌ ئێران دەستیپێکرد


ئەمڕۆ هەینی ٣ ی نیسان یەکەم روبەڕوبوونەوەی نێوان سوپای تایبەتی ئەمەریکا و سوپای پاسداران لە ناوچەی نێوان خوزستان و بوێر ئەحمەددا روویداو هێزەکانی ئێران " بوونە خۆڵەمێش".

سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە دوای ٣٥ رۆژ لە جەنگی ئاسمانی، ئەمڕۆ بۆ یەكەمینجار جەنگی پێكدادانی رووبەڕوو لە نێوان هێزەكانی ئەمەریكا و سوپای پاسداران لە نێوان خوزستان و بویر احمد ڕوویدا.

ئەو هێزەی سوپای پاسداران كە لە بوێر احمدی باشوری ڕژئاوای ئێران ڕووبەڕووی هێزەكانی ئەمەریكا بوونەتەوە تیاچوون و بوونەتە خۆڵەمێش.

 لە شەڕەكەی هێزەكانی ئەمەریكا و چەكدارانی سوپای پاسداران لە بویر احمد هەلیكۆپتەری ئاپاتشی و A10 و چەكی لەیزەری بەكارهاتووە، ئەمەش بە تەواوی هێزەکانی ئێرانی پەرێشان کردووەو بە تەواوی شکاون و تیا چوون.




PM:04:02:03/04/2026