ئیدارەی ئەمەریکی بایکۆتی میدیای راگەیاند


لە هەنگاوێكی چاوەڕوانکراودا ئیدارەی ئەمەریکی بێدەنگی میدیای تا کاتژمێر ١ ی پاشنیوەڕۆی سبەی راگەیاند، ئەم هەنگاوە وا لێکدەدرێتەوە کە رووداوێکی گرنگ و بریارێکی گرنگ لەلایەن ئیدارەی ئەمەریکیەوە لە بارەی ئێرانەوە دەدرێت.

لە هەنگاوێکی دەگمەندا کە لە هەمان کاتدا ترس و پرسیار دروست دەکات، کۆشکی سپی بە فەرمی ئەوەی پێی دەوترێت "بایکۆتی میدیایی گشتگیر" (Media Blackout) تا کاتژمێر یەکی پاشنیوەڕۆ بە کاتی واشنتۆن ڕاگەیاند.

لای شرۆڤەکاران ئەمە تەنها دواخستنی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی نییە، بەڵکو سڕکردنی تەواوی بڵاوکردنەوەی هەواڵەکان و بێدەنگییەکی زۆرەملێیە کە بەسەر پەیامنێرە باڵاکانی ئاژانس و میدیا جیهانییەکان لە ناو داڕێژەرانی دەسەڵاتی ئەمریکادا سەپێنراوە.

کاتێک کۆشکی سپی پەنا بۆ ئەم جۆرە ڕێکارە دەبات، واتە پرۆتۆکۆڵی نهێنیپارێزی و کۆنتڕۆڵکردن کارا دەکات.

ئەمەش بەو مانایەیە کە کارێکی گەورە لە پشت پەردەکانەوە لە حاڵەتی جێبەجێکردندایە. ڕەنگە جوڵەیەکی سەربازی نهێنی بێت، یان بڕیارێکی ئابووری کە بۆرسەکان بهەژێنێت، یان ڕەنگە هەواڵێکی پەیوەندیدار بە ئاسایشی نەتەوەیی بێت کە واشنتۆن نایەوێت پێش تەواوبوونی هەموو قۆناغەکانی دزە بکاتە دەرەوە.

ویلایەتە یەکگرتووەکان دەیەوێت کۆنتڕۆڵی راگەیاندنی ڕووداوەکان بکات و ڕێگری لە دزەپێکردنی بێسەروبەر بکات، کە ڕەنگە پلانە بەردەوامەکە پەک بخات.

 کاتژمێرەکانی داهاتوو بە ئاسانی تێپەڕ نابن، چونکە لە رووی مێژوویەوە بێدەنگی لە واشنتۆن هەمیشە دەنگدانەوەیەکی گەورەی بەدوادادێت کە هەموو جیهان دەیبیستێت.

میدیاکاران و چاودێران دەپرسن، ئایا ئێمە لەبەردەم وەرچەرخانێکی مێژووییداین؟ یان تەنها مانۆڕێکی سیاسییە بۆ ڕێکخستنەوەی کاغەزەکان؟
کاتژمێری ڕاستی، کاتژمێر یەکی پاشنیوەڕۆیە.. ئامادەبن!




PM:09:27:03/04/2026