یەشار گولەر: تورکیا دژایەتی هەر سیناریۆیەكی هاوشێوەی عێراق و سوریا دەکات لە ئێران

بەپێی قسەکانی،  وەزیری بەرگری تورکیا، وڵاتەکەی هۆشیارە لەوەی کە "رێکخراوە تیرۆریستییەکان" لە هەر بۆشاییەکی دەسەڵات و نائاسایی بەکاردێنن بۆ فراوانکردنی هەژموونیان، و بۆیە بە هیچ شێوەیەك قبوڵی پێکهێنانی یان بەهێزکردنی هیچ ژێرخانێکی تیرۆریستی ناکات لە درێژایی سنوورەکان و دەڵێت" دژایەتی هەر سیناریۆیەكی هاوشێوەی عێراق و سوریا دەکەین لە ئێران".


یاشەر گولەر وەزیری بەرگریی تورکیا، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی Il Messaggero، ی ئیتاڵی جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە ئەنقەرە دژایەتی جێبەجێكردنی هەر سیناریۆیەكی هاوشێوەی سوریا و عێراق  دەكات لە ئێران.

گولەر وتی" تورکیا بەردەوامە لە هەوڵەكانی بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی خۆی و بەشداریکردن لە ئاشتی ناوچەیی و جیهانی، و جەختی كردەوە كە هەرگیز دوودڵ نابێت لە وەڵامدانەوەی هەر هەڕەشەیەك كە ئاراستەی خاک یان هاوڵاتیانی دەبێت".

وەزیری بەرگری تورکیا هەروەها ئاماژەی بەوە دا كە وڵاتەكەی توانای و ئیرادەی هەیە بۆ وەڵامدانەوەی هەر هەڕەشەیەك، چ لە ئاستی ناوخۆ و چ لە چوارچێوەی NATOدا.

لە بەشێكی تر لە قسەكانیدا، گولەر رایگەیاند" رێبازی تورکیا پەرەپێدانی گرژییەكان نییە، بەڵكو بەڕێوەبردنی مەترسییەكانە بە هاوسەنگی و بەرپرسیارێتی، و هەوڵدان بۆ رێگریکردن لە ململانێیەكی فراوانتر".

ئەو هۆشداریش دەدات لە کەشوهەوای ئێستای پەرەسەندنی ململانێکاندا، قۆستنەوەی دابەشبوونە نەتەوەیی و ئایینییەكان  کە دەتوانێت قەیرانی سیاسی و مرۆیی توندتر بەدوای خۆیدا بهێنێت.

لە کۆتایی قسەكانیدا، جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە تورکیا رێز لە یەکپارچەیی خاکی و سەروەری وڵاتانی دراوسێ دەگرێت، بەڵام بە هیچ شێوەیەك قبوڵی پێکهێنانی یان بەهێزكردنی هیچ ژێرخانێكی تیرۆریستی ناكات لە درێژایی سنوورەكانیدا، و هۆشداری دا "كە رێكخراوە تیرۆریستییەكان هەوڵدەدەن هەر بۆشاییەكی دەسەڵات و ئاسایش بقۆزنەوە بۆ فراوانكردنی هەژموونیان".




PM:12:47:04/04/2026