وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی سەبارەت بە دانوستاندن لەگەڵ ئەمریکا لە ئێستادا بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت "ڕەتمان نەکردوەتەوە بچێنە ئیسلام ئاباد".
شەممە، ٤ نیسان ٢٠٢٦، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند "زۆر سوپاسگوزاری پاکستانین بۆ هەوڵەکانی، هەروەها رەتمان نەکردەوە بۆ دانوستاندن بچینە ئیسلام ئاباد، بەڵام ئێمە نیگەرانین لە مەرجەکانی کۆتاییهێنان بەو جەنگە نایاساییەی کە بەسەرماندا سەپێنراوە".
عەباس عێراقچی ئاماژەی بەوەش کرد کە "میدیاکانی ئەمریکا هەڵوێستی ئێران سەبارەت بە دانوستاندنەکان دەشێوێنن".