دۆناڵد ترەمپ: ٤٨ کاتژمێر ماوە بۆ کردنەوەی دەرگای دۆزەخ بەسەر تاراندا


سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، لە تۆڕر تروس سۆشیال پەیامێکی هەڕەشە ئامێزی ئاراستەی دەسەڵاتدارانی ئێران کردوە و دەڵێت " ئێستا تەنیا ٤٨ کاتژمێر ماوە پێش ئەوەی دەرگای دۆزەخ بەسەر تاراندا بکرێتەوە".

شەممە، ٤ نیسان ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند "ئایا بەبیرتان دێت کاتێک ١٠ رۆژ مۆڵەتم بە ئێران دا بۆ ئەوەی رێککەوتن بکات یان گەرووی هورمز بکاتەوە؟ ئێستا کات بەرەو تەواوبوون دەچێت".

ترەمپ لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، رەخنەی توندی ئاراستەی هاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) کرد و نوسیویەتی "ناتۆ ئێستا بووەتە هاوبەشێکی زۆر لاواز و تا رادەیەکی زۆر جێگەی متمانە نییە، پێگەی ناتۆ وەک هاوبەشێکی ستراتیژیی بەهێز پاشەکشەی کردووە، ئەمەش جارێکی دیکە گومان دەخاتە سەر داهاتووی پەیوەندییە سەربازییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئەندامانی دیکەی ئەو ڕێکخراوە لە سایەی گۆڕانکارییە سیاسی و سەربازییەکانی ناوچەکەدا".

سەرۆکی ئەمریکا پەیامەکەی بە دەستەواژەی "ستایش بۆ خودا"  (Glory be to GOD) کۆتایی پێهێناوە. 




PM:06:32:04/04/2026