وۆڵ ستریت جۆرناڵ: یاریدەدەرانی ترەمپ پێشنیاری وێرانکردنی تەواوی پرد و وێستگەکانی کارەبای ئێران دەکەن

ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" لە ڕاپۆرتێکی نوێدا ئاشکرای کردووە کە یاریدەدەرە باڵاکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئامۆژگارییان کردووە کە سوپای وڵاتەکەی تەواوی پردە ستراتیژییەکان و وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبای ئێران بکاتە ئامانج.

ئەم هەنگاوە وەک "کارێکی سەربازیی ڕەوا" ناسێنراوە بۆ پەکخستنی تەواوەتیی بەرنامە مووشەکی و ئەتۆمییەکانی تاران.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەکە، بڕینی کارەبا و تێکدانی پردەکان دەبێتە هۆی پەککەوتنی گواستنەوەی کەرەستە سەربازییەکان و ڕاگرتنی کارگەکانی دروستکردنی درۆن و مووشەک.

هاوکات دۆناڵد ترەمپ لە وتارێکی نیشتمانیدا بەرگریی لەم ستراتیژییە کرد و ڕایگەیاند کە ئەگەر ئێران تاوەکو ڕێکەوتی ٦ـ٤ـ٢٠٢٦ نەیەتە سەر مێزی گفتوگۆ و ڕێککەوتنێکی نوێ واژۆ نەکات، ئەوا هێرشی زۆر توندتر و وێرانکەرتر لە ئارادایە کە ژێرخانی ئەو وڵاتە بە تەواوەتی لەناو دەبات.



AM:12:25:05/04/2026