کوەیت ئاشکرای
دەکات کە دوو وێستگەی کارەبا و وێستگەی ئاو لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی" ئێرانەوە
" کرانە ئامانج و بەو هۆیەوە دوو یەکەی بەرهەمهێنانی کارەبا لەکارکەوتوون.
ڕۆژی یەکشەممە لە
پۆستێکیدا لە هەژماری خۆی لە کەناڵی ئێکس، وتەبێژی فەرمی وەزارەتی کارەبا و ئاو و
زەی کوەیت، فاتمە عەباس گۆهەر حەیات، ڕایگەیاند" دوو وێستگەی کارەبا و وێستگەی
ئاو لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانە دوژمنکارەکانەوە کرانە ئامانج، کە ئەمەش لە ئەنجامی
دەستدرێژی گوناهبارانەی ئێران بوو، زیانێکی زۆری ماددی لێکەوتەوە و دوو یەکەی بەرهەمهێنانی
کارەبا لە خزمەتگوزاری دەرچوون، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی مرۆیی تۆماربکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد،
" تیمەکانی تەکنیکی و فریاگوزاری بەگوێرەی پلانە پەسەندکراوەکانی فریاگوزاری
و بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە کارەکانیان کردووە بۆ دڵنیابوون
لە سەلامەتی و سەقامگیری سیستەمی کارەبا و ئاو، بەو پێیەی ئەم سیستەمانە لە پێشینەی
کارەکانیانن، هەروەها سەرجەم تیمە تەکنیکیەکان بە درێژایی کاتژمێر کاردەکەن بۆ دڵنیابوون
لە بەردەوامیی خزمەتگوزارییەکان".
لای خۆشیەوە وەزارەتی
دارایی کوەیت لە پۆستێکدا لە ژمارەی "X" ڕایگەیاند: "ئێوارەی ڕۆژی شەممە بینای کۆمپلێکسی وەزارەتەکان لە
شاری کوەیت کرایە ئامانجی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دوژمن، لە ئەنجامی دەستدرێژی
گوناهبارانەی ئێران، کە زیانی ماددی بە بیناکە گەیاند، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی مرۆیی
تۆمار بکرێت".