بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، وتەبێژی بارەگای ناوەندی خاتەمولئەنبیا ڕایگەیاند" دوای هەوڵە نائومێدەکانی دوژمنی ئەمریکا بۆ ڕزگارکردنی فڕۆکەوانی جەنگی کەوتوو و هاتنە ناوەوەی فڕۆکەکانی دوژمن بۆ ناو ناوەندی وڵات، لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی (هێزی ئاسمانی، هێزی زەمینی، یەکینەکانی جەماوەری، بەسیج و فەرەج)، فڕۆکەکانی دوژمن لەناوچوون و ئەمریکا جارێکی دیکە شکستێکی زەلیلکەری توشبوو".
وتەبێژی خاتەمولئەنبیا جەختی لەوە کردەوە: " هەوڵە نائومێدکەرەکانی دوژمن، بە فەزڵی خودای گەورە و هاوکاری ئیلاهی و بە ڕێوشوێنی کاتی و ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی جەنگاوەرانی ئیسلام لە سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی، سوپای کۆماری ئیسلامی ئێران، بەسیجی قارەمان و هێزەکانی جێبەجێکردنی یاسا، شکستی هێنا فڕۆکەوانی جەنگی کەوتوویان ڕزگار بکەن".
دەشڵێت" فڕۆکەکانی دوژمن کە دوو هەلیکۆپتەری بلاک هۆک و فڕۆکەیەکی گواستنەوەی سەربازی C130 لە باشووری ئیسفەهان خراوەتە خوارەوە و لە ئاگری تووڕەیی جەنگاوەرە قارەمانەکانی ئیسلامدا دەسووتێن."
راشیگەیاندووە" بۆ پەردەپۆشکردنی شکستە قورسەکەی، ترەمپ لە تویتێکدا بانگەشەی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی بۆ ڕزگارکردنی فڕۆکەوانی فڕۆکە کەوتووەکەی ئێران کردبوو".