سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی فۆکس نیوز ئاشکرای دەکات کە ئەوان چەکیان لە ڕێگای کوردەوە ناردوە بۆ خۆپیشاندەرانی ئێران، بەڵام کوردەکان چەکەکانیان نەداوەتە خۆپیشاندەران.
یەک شەممە، ٥ نیسان ٢٠٢٦، دۆناڵد ترمپ رایگەیاند "چەکێکی زۆرمان بۆ ناردن (خۆپێشاندەرانی ئێران) چەکەکانمان لە رێگەی کوردەکانەوە نارد، پێموایە کوردەکان چەکەکانیان بۆخۆیان برد".
سەبارەت بە دانوستاندنەکانیان لەگەڵ ئێران دۆناڵد ترەمپ وتویەتی "گەیشتووینەتە قۆناغێکی زۆر هەستیار و یەکلاکەرەوە، ئەگەرێکی باش هەیە سبەی رێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ واژۆ بکرێت".
ترەمپ هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی تاران کرد و دەڵێت "ئەگەر ئەم هەلەی ئێستا بۆ رێککەوتن لەدەست بدەن، ئەوا بژاردەی وێرانکاریی گشتگیر جێبەجێ دەکەم و من بیر لە تەقاندنەوەی هەموو شتێک و دەستبەسەرداگرتنی نەوتەکە دەکەمەوە".
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد کە لە ''ئەگەری شکستی دانوستانەکان، ئێرانییەکان دەبینن چۆن پردە ستراتیژییەکان و وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە سەرانسەری وڵاتەکەدا دادەڕمێن".
ئەم لێدوانە دوای ئەوە دێت، ترەمپ ئاماژەی بە سەرکوتکردنی تووندی خۆپێشاندانەکان لە لایەن تارانەوە کرد، کە بە وتەی ئەو بووەتە هۆی کوژرانی ٤٥ هەزار هاوڵاتی مەدەنی لە ناوخۆی ئێراندا.