ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە ١١٠ دۆلار، بەڵام نەوتی خاوی تەکساس بۆ ١١٤ دۆلار بەرزبووەوە.
دوای هەڕەشەکانی سەرۆکی ئەمریکا لە ئێران، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت، نزیکەی ٢٪ بەرزبووەوە و گەیشتە ١١٠.٩١ دۆلار و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش گەیشتە ١١٤.١٦ دۆلار.
دوای ئەوەی دوێنێ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی تووندی لە ئێران کرد کە ئەگەر گەرووی هورمز نەکاتەوە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری داهاتوو زۆر بە قورسی لە ئێران دەدەن، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبووەوە.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت کە ئێران ڕێگە بەو کەشتیانەی سەر بە ئەمریکاو ئیسرائیلن نادات بە گەروەکەدا تێپەڕبن، تێپەڕبوونی کەشتی وڵێتانی دیکەشی سنووردار کردووە.