سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان (یونیسێف)، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردوەتەوە و هۆشداری دەدات لە بەکارهێنانی مندالان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە.
دوو شەممە، ٦ نیسان ٢٠٢٦، لە پەیامەکەدا هاتووە "یونیسێف ڕاپۆرتی هەڵمەتەکانی کۆکردنەوە لە ئێران کە منداڵانی تێدایە، و منداڵانی کار لە بازگەکاندا پێگەیشتووە، داوا لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەین کە هەر جۆرە دامەزراندنی منداڵان ڕابگرێت".
یونیسێف وتوشیەتی "دامەزراندنی منداڵان و بەکارهێنانی منداڵان لەلایەن هێزە چەکدارەکان یان گروپەکانەوە پێشێلکردنی گەورەی مافەکانی منداڵانە".