میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، کە بۆ دووەمینجار چەند شوێنێک لە دوورگەی خارگ بۆردومانکراون.
سێ شەممە، ٧ نیسان ٢٠٢٦، بە پێی هەواڵی میدیا ئێرانییەکان چەند شوێنێک لە دوورگەی خارگ کراونەتە ئامانج و دەنگی چەند تەقینەوەیەک لەو دوورگەیەدا بیستراوە.
لە هەمان کاتدا، مەڵپەڕی ئەکسیۆس و فۆکس نیوز بە پشت بەستن بەزانیاری بەرپرسانی ئەمریکا بڵاویان کردەوە کە ئیسرائیل و ئەمریکا هێرشیان کردووەتە سەر دەیان ئامانجی سەربازیی لە دوورگەی خارگدا.
لە ماوەی ڕابردوودا دۆناڵد ترەمپ چەندینجار هەڕەشەی داگیرکردنی دوورگەکەی لە بەرپرسانی ئێران کردوە.