ئێران "دیواری مرۆیی" لەچواردەوری وێستگەكانی كارەبا دروست دەكات

لەدوا ساتەكانی كۆتایی هاتنی مۆڵەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ هێرشكردنە سەر وێستگەكانی كارەبا و پردەكانی ئێران، میدیاكانی ئەو وڵاتە باس لە پێكهێنانی "دیواری مرۆیی" بە دەوروبەری وێستگەكانی كارەبا دەكات.

پێكهێنانی "دیواری مرۆیی" بەدوای ئەوە دێت كە جێگری كاروباری وەزارەتی وەرزش و لاوانی ئێران لەمبارەوە بانگەوازێكی بڵاوكردەوە و بەدوای ئەوەدا چەندین وێنە بڵاوكرانەوە كە ژمارەیەك خەڵك بە هەڵگرتنی ئاڵای كۆماری ئیسلامی لە وێستگەكانی كارەبا لە شارەكانی تەورێز، سمنان، كرماشان، كازرون، نێكا، مەشهەد، هەمەدان و سنە كۆبوونەتەوە.

تەنیا چەند كاتژمێرێك بۆ كۆتایی هاتنی مۆڵەتی ترەمپ ماوە و لەدوای پەیامدا سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكان ئەمڕۆ رایگەیاند "ئەمشەو كۆتایی بە شارستانیەتێك دێنێت".




PM:07:44:07/04/2026