وەزارەتی ناوخۆی کۆیت ڕایگەیاندووە کە لە پێناو پاراستنی سەلامەتی گشتی و دوورکەوتنەوە لە هەر ڕووداوێکی نەخوازراو، قەدەغەی هاتوچۆ لە سەرانسەری وڵاتەکەدا جێبەجێ دەکرێت. بەپێی ئەم بڕیارە، هاوڵاتیان و نیشتەجێبووان داوا لێکراوە لە کاتژمێر ١٢ی نیوەشەوەوە هەتا ٦ی بەیانی لە ماڵەکانیان بمێننەوە و نەچنە دەرەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە، ئەم هەنگاوە لە کاتێکدا دێت کە کاتە دیاریکراوەکەی ترەمپ بۆ ئێران کاتژمێر ٣ی بەرەبەیان بە کاتی کوردستان کۆتایی دێت، و کۆیت لە ئەگەری وەڵامی توندی ئێران و گەشەکردنی دۆخی ئەمنی لە ناوچەکەدا دەترسێ.
لە بەرامبەریشدا ئێران هەڕەشەی کردووە کە لە ئەگەری هێرش بۆسەر وێستەگاکانی کارەبا و ئابووری ئێران هێرشێکی چڕ دەکاتە سەر ناوچەکە و دەڵێت" هەموو کارەبای ناوچەکە دەکوژێنێتەوە".