نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت

دوای راگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئەمریکا و ئێران و کردنەوەی گەرووی هورمز، نرخی نەوت بە رێژەی ١٥٪ دابەزی.

لە ئێستا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٩٣دۆلار و ٨٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ بە نزیکەی ١٠٩ دۆلار بوو.

هاوکات یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسیش بە ٩٦ دۆلار و ٧٦ سەنت دەفرۆشرێت، لە کاتێکدا دوێنێ لە سەرو ١١٥ دۆلارەوە بوو.



AM:09:34:08/04/2026