سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، محمد باقر قالیباف رۆژی ٨ی نیسانی ٢٠٢٦ لە راگەیاندنێکدا لە پلاتفۆرمی ئێکس توند ڕەخنەی لە ئەمریکا گرت و وتی واشنتن پابەند نەبووە بە بەڵێنەکانی، سەرەڕای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ پلانە ١٠ خاڵییەکەی ئێرانی بە بنەمای دانوستان ناساندووە.
قالیباف جەختی کردەوە کە بێمتمانەیی ئێران بەرامبەر ئەمریکا مێژوی هەیە و ئاماژەی بە سێ پێشێلکاری سەرەکی کرد:
• بەردەوامبوونی هێرشەکان لەسەر لوبنان سەرەڕای قسەکردن لەسەر ئاگربەست
• بەزاندنی ئاسمانی ئێران بە درۆنی سیخوڕ
• ڕەتکردنەوەی مافی پیتاندنی یۆرانیۆم
ئەم ڕاگەیاندنە تەنها چەند کاتژمێرێک دوای هەڵوێستی کۆشکی سپی هات، کە تێیدا ڕەتیکردەوە ئەوەی پلانە ١٠ خاڵییەکە هەمان ڕێککەوتنی ڕەسمی بێت.
لە هەمان کاتدا، تاران سوورە لەسەر بەردەوامیی پیتاندنی یۆرانیۆم و ڕۆڵی خۆی لە کۆنترۆڵی گەروی هورمز، لە کاتێکدا واشنتن داوای کەمکردنەوەی پاشماوە ئەتۆمییەکان و بەشداریی هاوبەش لە بەڕێوبردنی تەنگەکە دەکات.