سەعید خەتیپزادە جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە رایگەیاند" شاندێکی ئێران بۆ به شداری له دانوستانەکانی ئاشتی لەگەڵ ئەمریکا سەفەری ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان دەکات".
سەعید خەتیبزادە زیادی کرد: شاندەکەی ئێران "پێدەچێت" محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی سەرپەرشتی بکات.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها ئاشکرای دەکات کە تاران "لە لێواری وەڵامدانەوەدایە" بۆ ئەو ب پێشێلکردنی ئاگربەستی ئیسرائیل لە رۆژی چوارشەممەدا.
خەتیبزادە وتی" ئێران شەوی ڕابردوو لە لێواری وەڵامدانەوەی پێشێلکاری ئاگربەست بوو، پاکستان دەستوەردانی کرد و پەیامی گەیاند کە ئیسرائیل لەژێر کۆنترۆڵی ئەمریکاوەیە".
ئیسرائیل ڕۆژی چوارشەممە هێرشی سەختی لە سەرانسەری لوبنان دەستپێکرد و بە سەدان کەس کوژران و بریندار بوون. چەند بەرپرسێکی ئێرانی و هەروەها دەزگاکانی ڕاگەیاندنی لایەنگری حکومەت ڕایانگەیاندووە،" ئەو هێرشانە پێشێلکردنی ئاگربەستە کە لە بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممەوە لە ئارادایە".
لەبەرامبەردا سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و بەرپرسانی باڵای ئەمریکا دەڵێن "لوبنان لەو ئاگربەستە دوورخراوەتەوە کە لە نێوان ئێران و ئەمریکا ڕاگەیەندراوە".