وەزیری بەرگری ئیسرائیل هەڕەشەی تووند دەکات

سەرچاوە نێودەوڵەتییەکان ئاماژە دەدەن کە ئاگربەستەکە لە قۆناغێکی هەستیاردا و دەتوانێت بە ئاسانی بەرەو شکاندن بڕوات، بە تایبەتی لەگەڵ زیادبوونی لێدوانە توندەکان. 

ئیسرائیل کاتز وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە لێدوانێکی توند ڕایگەیاندووە" کە هێزەکانیان لە ئاستێکی بەرزدا ئامادەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هەڕەشەیەک لەلایەن ئێرانەوە. 
ئەو هەروەها پشتڕاستی کردەوە کە هێرشەکانی ئیسرائیل دژی پێگەکانی حزبوڵا لە ناو خاکی لوبنان بەردەوام دەبن و ناوەستێن.

لە هەمان کاتدا، ئێران هەنگاوێکی دیپلۆماسی هەڵگرتووە و ڕایگەیاندووە" شاندێکی بۆ پاکستان دەنێرێت بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا بەڵام بە مەرجێکی ڕوون: ئەگەر هێرشەکانی ئیسرائیل لە سەر لوبنان بەردەوام بن، هیچ گفتوگۆیەک ئەنجام نادرێت.

بەپێی سەرچاوە نێودەوڵەتییەکان، ئەم دۆخەی ئێستا نیشانەیەکی ڕوونە کە هەوڵە سیاسییەکان بۆ ئارامکردنەوەی ناوچەکە بە ئاسانیدا سەرکەوتوو نابن، و ئەگەر گۆڕانکارییەک نەکرێت، ئەگەری هەڵگیرسانەوەی ئاژاوە و شکاندنی ئاگربەست زۆرتر دەبێت.




PM:06:55:09/04/2026