دۆناڵد ترەمپ گەشبینە بە ڕێکەوتن لەگەڵ ئێران و لە ناتۆش توڕەیە


سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی NBC دەڵێت کە " ئەگەر ئێرانییەکان نەگەنە ڕێککەوتنێک، ئەوا ئەوە زۆر ئازارهێن دەبێت "، لە هەمان کاتدا لە پۆستێکیدا لە تروس سۆشیال رەخنەی  ئاراستەی هاوپەیمانیی ناتۆ و بەشێک لە سەرکردە نێودەوڵەتییەکان گرت.

پێنج شەممە، ٩ نیسان ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند "ڕابەرانی ئێران لە ناو کۆبوونەوەکاندا بە شێوەیەکی تەواو جیاواز قسە دەکەن لەوەی بۆ ڕاگەیاندنەکان دەیڵێن و زۆر زیاتر عاقڵانەن و ڕازی دەبن بە هەر شتێک کە پێویستە ڕازی بن".

لە هەمان کاتدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس دۆناڵد ترەمپ نوسیویەتی "هیچ کام لەم کەسانە، بە ناتۆشەوە کە زۆر نائومێدکەرە، لە هیچ شتێک تێناگەن مەگەر فشاریان لێ بکرێت".

چوار شەممە، ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیریی پاکستان، لەسەر راگەیاندنی ئاگربەستێکی کاتی دوو هەفتەیی رێککەوتن. بڕیارە سبەی هەینی، ١٠ نیسان، دانوستاندن لە نێوان شاندەکانی ئێران و ئەمریکا لە ئیسلامئابادی پایتەختی پاکستان دەستپێبکات.




PM:09:21:09/04/2026