بەڕێوبەری پێشووی ناوەندی نیشتمانی دژەتیرۆر، کەسایەتی سیاسی و سەربازی ناسراوی ئەمریکا، جۆ کینت، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، پێنج شەممە پەیامێکی سەبارەت بە جەنگی داهاتووی ئیسرائیل لەگەڵ تورکیا بڵاوکردوەتەوە.
هەینی، ١٠ نیسان ٢٠٢٦، جۆ کینت لەگەڵ پەیامەکەی وێنەی پۆستێکی دۆناڵد ترەمپی داناوە کە ڕەخنەی لە ناتۆ گرتوە بۆ ئەوەی " لەو کاتەی پێویستمان پێیان بوو، لەوێ نەبوون"، جۆ نوسیویەتی "بەداخەوە جێهێشتنی ناتۆ بۆ ئەوە نابێت کە خۆمان لە تێکەڵبوونی دەرەکی دوور بخەینەوە، ئێمە ناتۆ بەجێدەهێڵین بۆ ئەوەی بتوانین لایەنگری ئیسرائیل بین کاتێک تورکیا و ئیسرائیل لە کۆتاییدا لە سوریا ڕووبەڕوو دەبنەوە".
جۆ ئاماژەی بەوە کردوە کە ئەو شەڕە دوای ئەوە دێت کە "ئێمە یارمەتیدەر بووین لە ڕووخاندنی حکومەتی عەلمانی سوریا و سەرکردەیەکی پێشووی داعش و ئەلقاعیدەمان وەک سەرۆک داناوە".
لە کۆتاییدا ئەو ئەفسەرە سەربازییە خانەنشین کراوە دەڵێت "کاتی ئەوە هاتووە واز لە ڕۆڵی ئاگرکوژێنەوە بهێنین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، شایانی ئەوە نییە".
جۆ کینت بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ لە سوپای ئەمریکا وەک ئەفسەری پلەبەرز خزمەتی کردوە و زیاتر لە ١١ گەشتی سەربازی بۆ ناوچە جیاوازەکانی عێراق و یەمەن و باکوری ئەفریکا ئەنجامداوە و ساڵی ٢٠١٨ خانەنشین بوە و وەک ئەفسەری نیمچە سەربازی لە ناوەندە چالاکەکانی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا CIA دەست بەکاربوە.
لە تەمووزی ٢٠٢٥ دۆناڵد ترەمپ پشتیوانیکرد و بوە بەڕێوبەری ناوەندی نیشتمانی دژە تیرۆر و لە ١٧ مانگی رابردوو بە شێوەیەکی کتوپڕ دەستی لە کارکێشایەوە و هۆکارەکەشی بۆ دەستپێکردنی جەنگ دژی ئێران.