جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە راسپێردراوە بۆ دانوستاندن لەگەڵ ئێران و لە ئێستادا بەڕێوەیە بەرەو ئیسلامئاباد.
هەینی، ١٠ نیسانی ٢٠٢٦، تیمی دانوستاندکاری ئەمریکا پێکهاتوون لە جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپ و جارید کۆشنەر، زاوای ترەمپ.
ئەم دیدارە بە یەکێک لە بەرزترین ئاستەکانی پەیوەندی نێوان واشنتن و تاران دادەنرێت لە دوای ساڵی ١٩٧٩.