شی جینپینگ، سەرۆکی چین لە پەکینی پایتەخت لەگەڵ چینگ لی ون سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی تایوان کۆبوەوە.
هەینی، ١٠ نیسان ٢٠٢٦، شی جینپینگ، سەبارەت بە کۆبونەوەکە ڕایگەیاند "چین ئامادەیە گفتوگۆ لەگەڵ گرووپەکانی تایوان بەهێز بکات، لەنێویان دا پارتی کوۆمینتانگ، لەسەر بنەمای سیاسی هاوبەش و دژایەتیی سەربەخۆیی تایوان".
چینگ لی ون لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی "بە دژایەتیکردنی سەربەخۆیی تایوان دەتوانین خۆمان لە شەڕ بەدوور بگرین".
ئەم سەردانەی سەرۆکی کوۆمینتانگ، پارتی ئۆپۆزسیۆنی تایوان بۆ چین، یەکەم سەردانی سەرکردەیەکی پارتەکەیە بۆ پەکین لە ١٠ ساڵی ڕابردوودا، لەناوخۆی وڵاتەکەی مشتومڕی زۆری لێکەوتووەتەوە و بە لایەنگری چین تۆمەتبار دەکرێت.
چین لە ساڵی ٢٠١٦ـەوە پەیوەندی ئاست بەرزی لەگەڵ تایوان پچڕاندووە، ئەوەش دوای ئەوەی تسای ئینگ وێن لە پارتی پێشکەوتنخوازی دیموکرات پۆستی سەرۆکایەتیی وڵاتەکەی بەدەستهێنا و ئەو بانگەشانەی چینی ڕەتکردەوە کە دەڵێن تایوان بەشێکە لە خاکەکەی.