قالیباف سەرۆكایەتی شاندێكی باڵای ئێران بۆ گفتوگۆ لەگەڵ وەفدی ئەمەریکا و بەناوبژیوانی پاکستان گەیشتە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان.
ئاژانسی فارسی ئێرانی شەوی ١٠ی نیسان بڵاویكردەوە" شاندی ئێران بە سەرۆکایەتی محمەد باقر قالیباف گەیشتە ئیسلام ئاباد، كە لیژنەکانی ئەمنی و سیاسی و سەربازی و ئابوری و یاسایی لەخۆدەگرێت".
ئەو ئاژانسە ئاماژە بەوەش دەکات کە بەگوێرەی سەرچاوەكە، دانوستانەکان دەست پێدەکەن ئەگەر لایەنی بەرامبەر ئەو پێشمەرجانەی ئێران بۆ دەستپێکردنی دانوستانەکان قبوڵ بکات.
ئەوە لە کاتێکدایە کە وەفدی ئەمەریکاش بە سەرۆکایەتی جیە دی فانسی جێگری سەرۆکی ئەمەریکا بەڕێوەن لە کاتژمیرەکانی داهاتوودا دەگەنە ئەو وڵاتە.