داوایەک ئاراستەی شاندنی دانوستاندکاری ئەمریکا و ئێران دەکرێت


وتەبێژی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ستیفان دوجاریک، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا داوایەکی ئاراستەی هەردوو شاندی دانوستاندکاری ئەمریکا و ئێران کرد کە ئەم قۆناغە وەک دەرفەتێکی گرنگ ببینن.

شەممە، ١١ نیسان ٢٠٢٦، وتەبێژەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند "پێویستە هەردوولا بە نیازپاکی و بە گیانێکی بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ پڕۆسەی دانوستانەکاندا بکەن، بە مەبەستی گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی هەمیشەیی و گشتگیر".

"ئامانجی سەرەکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پاڵپشتیکردنی ئەم گفتوگۆیانە، هێورکردنەوەی گرژییەکان و ڕێگریکردنە لە گەڕانەوە بۆ هەر جۆرە کردەوەیەکی دوژمنکاری کە ئاسایشی ناوچەکە بخاتە مەترسییەوە"، ستیفان دوجاریک وا دەڵێت.

وتەبێژی گشتی  نەتەوە یەکگرتوەکان وتیشی "گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسی تاکە ڕێگەیە بۆ دەربازبوون لە قەیرانی ئێستا و ئێمەش بەردەوام دەبین لە چاودێریکردنی وردی پڕۆسەکە بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتییەکی بەردەوام".

ئەمە لە کاتێکدایە ئێستا شاندنی دانوستاندکاری هەردوو وڵاتەکە لە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان لە کۆبونەوەدان. 




PM:02:22:11/04/2026