دۆناڵد ترەمپ: بە زوویی لە دانوستاندنەکان نیازی ئێران ڕوون دەبێتەوە


سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی نیوز نێشن، دەستپێکردنی دانوستاندنەکانی نێوان شاندی وڵاتەکەی و ئێرانی لە ئیسلامی ئاباد راگەیاند.

شەممە، ١١ نیسان ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند "زانینی ئەوەی ئایا شاندەکەی ئێران بە نیازپاکی مامەڵە دەکەن یان نا، کاتێکی زۆری پێویست نییە و بە زوویی روون دەبێتەوە، گەرووی هورمز لە داهاتوویەکی نزیکدا دەکرێتەوە، خەڵکیش ئێستا درک بەوە دەکەن رێگەی جێگرەوەی دیکە هەن بۆ تێپەڕبوون و پێویستییان تەنیا بەو گەرووە نییە".

لە ئێستادا بە نێوەندگیریی وڵاتانی ناوچەکە، هەردوو وڵات شاندی باڵایان رەوانەی پاکستان کردووە بۆ ئەوەی بگەنە رێککەوتنێک و کۆتایی بە گرژییەکان بهێنن.




PM:03:26:11/04/2026