بەرپرسێکی باڵای کۆشکی سپی لە تۆڕی CBS وە وەڵامی هەواڵەکەی ئاژانسی ڕۆیتەرزی داوەتەوە سەبارەت بە ڕەزامەندی واشتن بۆ ئازادکردنی سەرمایە سڕکراوەکانی ئێران.
شەممە، ١١ نیسان ٢٠٢٦، ئەو سەرچاوەیەی کۆشكی سپی ئاشکرایکردوە کە " ئەمریکا رەزامەندیی لەسەر ئازادکردنی هیچ سەرمایەیەکی سڕکراوی ئێران نەداوە و بە هیچ جۆرێک گفتوگۆ لەسەر هیچ رێککەوتنێک نەکراوە لەو بارەیەوە".
ئەمڕۆ ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە سەرچاوەیەکی "باڵای ئێرانەوە" بڵاویکردەوە "واشنتن رەزامەندیی داوە لەسەر ئازادکردنی سەرمایە سڕکراوەکانی تاران لە دەرەوە، ئەمەشی بە بەڵگەی رژدیی ئەمریکا بۆ گەیشتن بە رێککەوتن وەسف کرد".