ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە دانوستانەکانی ئیسلام ئاباد وتی:" لەسەر کۆمەڵێک بابەت گەیشتینە لێکتێگەیشتن، بەڵام لە ٢-٣ پرسی گرنگدا جیاوازی بیروڕا هەبوو و دواجار گفتوگۆکان نەبوونە هۆی ڕێککەوتن".
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی بە ئاماژەدان بەوەی کە " ئەم خولەی دانوستانەکان درێژترین خولی دانوستانەکانی ئەمساڵ بوو و بە کۆی گشتی ٢٤ یان ٢٥ کاتژمێری خایاند" زیادی کرد: هەندێک بابەتی نوێی وەک گەرووی هورمز بۆ ئەم دانوستانانە زیاد کران و هەریەکەیان ئاڵۆزی خۆی هەیە".
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو گفتوگۆیانە دوای ٤٠ ڕۆژ لە شەڕ " و لە کەشێکی پڕ لە بێمتمانەیی و گوماندا ڕوویانداوە؛ بۆیە سروشتی بوو کە چاوەڕوان نەدەکرا ئەم گفتوگۆیانە لە یەک دانیشتندا کۆتایی پێبێت".
" پەیوەندی و ڕاوێژی نێوان ئێران و پاکستان و دۆستانی دیکەی ئێمە لە ناوچەکە بەردەوام دەبێت."( وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وای وت)