سەرۆکی پەرلەمانی ئێران و سەرۆکی شاندی ئێران بۆ دانوستاندن لەگەڵ ئەمریکا لە ئیسلام ئاباد، محەمەد باقر قالیباف، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی سەبارەت بە دانوستاندنەکانیان لەگەڵ ئەمریکا بڵاوکردوەتەوە.
یەک شەممە، ١٢ نیسان ٢٠٢٦، لە پەیامەکەیدا محەممەد باقر قالیباف نوسیویەتی " پێش دەستپێکردنی گفتوگۆکان جەختمان کردبووەوە کە ئێمە خاوەن نییەتێکی باش و ئیرادەی پێویستین، بەڵام بەهۆی ئەزموونی دوو جەنگی رابردوو، هیچ متمانەیەکمان بە لایەنی بەرامبەر نییە".
قالیباف ئاماژەی بەوە کردووە کە شاندی ئێرانی بە ناوی میناب ١٦٨ ، کۆمەڵێک دەستپێشخەریی نوێیان خستە روو، بەڵام لایەنی بەرامبەر لەم خولەی دانوستانەکاندا نەیتوانیوە متمانە بۆ شاندی ئێرانی دروست بکەن.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران وتوشیەتی "ئەمریکا لە لۆژیک و بنەماکانی تاران تێگەیشتووە، ئێمە دیپلۆماسیی بەهێز شانبەشانی خەباتی سەربازی بە رێگەیەک دەزانین بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی گەلی ئێران و دەستبەرداری دەستکەوتەکانی ٤٠ رۆژەی بەرگری ئێران نابین".
دوێنێ، ١١ نیسان بە نێوەندگیری پاکساتن دوای ٣٩ ڕۆژ لە جەنگ شاندی ئەمریکا و ئێران بۆ ماوەی ٢١ کاتژمێر لە ئیسلام ئاباد کۆبونەوە، بەڵام بە پێی لێدوانی ئەندامانی شاندەکە هەردوو لایان نەگەیشتوونەتە رێککەوتن.