دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند،"واشنتۆن لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە ڕێگری لە گواستنەوەی کەشتییەکان لە بەندەرەکانی ئێرانەوە دەکات، کۆشکی سپیش ڕایگەیاند هەموو بژاردەکان لەسەر مێزن سەبارەت بە ئێران.
ترەمپ لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیدا نووسیویەتی: "ئەمریکا لە ١٣ی نیسان کاتژمێر ١٠ی بەیانی بە کاتی ناوەندی ئەمریکا و ( کاتژمێر ٥:٣٠ی ئێوارە بە کاتی تاران) ڕێگری دەکات لە چوونە ژوورەوە یان دەرچوون لە بەندەرەکانی ئێران".
پێشتریش فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا(سێنتکۆم) لە بەیاننامەیەکدا کاتەکەی ڕاگەیاندبوو و جەختی لە "ئابڵۆقدانی هێزی دەریایی بۆ سەرجەم هاتوچۆی دەریایی بۆ ناو بەندەرەکانی ئێران و دەرچوونەوە" کردبوو.
ترەمپ ڕۆژی دووشەممە لە پەیجی تروس سۆشیال میدیای خۆیدا کاتی وردی چالاکییەکەی ئەمریکای وەبیرهێنایەوە.
ئەم هەنگاوە نیگەرانییەکانی دوای داڕمانی دانوستانە درێژخایەنەکانی لەگەڵ ئێران بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ و ئاگربەستێکی ناسکی دوو هەفتەیی خستە مەترسییەوە.