سەرۆکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی بۆ کەشتیوانی، ئارسینیۆ دۆمینگێز سەبارەت بە بارودۆخی گەرووی هورمز و ڕەوشی دەریاوانەکان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا دەڵێت "هەزاران دەریاوان ئێستا ڕووبەڕووی مەترسی دەبنەوە".
دوو شەممە، ١٣ نیسان ٢٠٢٦، ئارسینیۆ دۆمینگێز رایگەیاند " بەهۆی هەڕەشەکان و گرژییەکانی ناوچەکەوە، بارودۆخی گەرووی هوورمز بووەتە جێی نیگەرانییەکی قووڵ و هەزاران دەریاوان ئێستا ڕووبەڕووی مەترسی دەبنەوە.
لە پێشتریشدا ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی دەریاوانی بڵاویکردبوەوە کە "زیاتر لە ٢٠هەزار دەریاوان لەسەر کەشتییە بازرگانییە جیاوازەکان لە ناوچەی کەنداو گیریان خواردووە، لە ئێستادا قەرەباڵغییەکی زۆر و گیرخواردنی سەدان کەشتی لە ناوچەکەدا دەبینرێت".
بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کاتژمێر ٥:٠٠ ئەم ئێوارەیەوە گەمارۆی گەرووی هورمز دەدرێت.