دۆناڵد ترەمپ: ئەگەری هەیە دوو ڕۆژی داهاتوو لە پاکستان بین


سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، بە رۆژنامەی نیویۆرک پۆستی وتوە "پێویستە لە پاکستان بمێننەوە، چونکە ئەگەری هەیە لە دوو رۆژی داهاتوودا شتێک رووبدات. ئێمە زیاتر مەیلمان بۆ ئەوە هەیە بچینە ئەوێ".

سێ شەممە، ١٤ نیسان ٢٠٢٦، دۆنالد ترەمپ لە لێدوانەکەیدا جەختی لەسەر پێگەی پاکستان وەک شوێنی دانوستانەکان کردەوە و رایگەیاند "فەرماندەی سوپای پاکستان کارێکی گەورە دەکات، بۆیە زۆر ئەگەر هەیە بگەڕێینەوە ئەوێ. بۆچی دەبێت بچینە وڵاتێک کە هیچ پەیوەندییەکی بە بابەتەکەوە نییە؟".

ئەم لێدوانەی ترەمپ لە کاتێکدایە بەرپرسانی ئەمریکا وڵاتانی ئەوروپی وەک سویسرا و نەمسا و تورکیای رەت کردووەتەوە کە دانوستاندنیان لێ بکات.

ڕۆژی ١٠ نیسانی شاندێکی ئەمریکا و ئێران لە پاکستان بۆ ماوەی ٢١ کاتژمێر لە کۆبونەوەدا بوون و لە دوای کۆبوونەوەکەش ئەندامانی شاندەکان وتیان کە نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن.




PM:07:33:14/04/2026