ئەمریکا پاداشتێکی ١٠ ملیۆن دۆلاری لە عێراق راگەیاند


باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد پاداشتێکی ١٠ ملیۆن دۆلاری بەرامبەر بە پێدانی زانیاری دەربارەی سەرکردەی حیزبوڵای عێراق راگەیاند.

سێ شەممە، ١٤ نیسان ٢٠٢٦، لەگەڵ راگەیاندنی خەڵاتە داراییەکە باڵیۆزخانەکە وێنە و زانیاری ئەحمەد حەمیداوی، سەرکردەی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراقی بلاوکردوەتەوە.

 هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "کەتیبەکانی حزبوڵڵا گرووپێکی تیرۆریستیی سەر بە ئێرانە لە عێراق و بەرپرسیارە لە هێرشکردنە سەر دامەزراوە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا و رفاندنی هاوڵاتیانی ئەمریکی و کوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی بێتاوانی عێراقی".

باڵیۆزخانەی ئەمریکا ئاماژەیداوە"هەر کەسێک زانیاریی لەسەر ئەحمەد حەمیداوی هەیە، دەتوانێت لە رێگەی هێڵی پێدانی زانیاریی پارێزراو لە وێبگەڕی تۆڕ  (Tor)، یان بە نامە لە رێگەی بەرنامەی سیگناڵ  (Signal)ـەوە، زانیارییەکان بنێرێت".

لە کۆتایدا باڵیۆزخانەکە وتویەتی "دەکرێت زانیارییەکان بتکەنە شایستەی گواستنەوەی شوێنی نیشتەجێبوونت و وەرگرتنی پاداشت".




PM:07:56:14/04/2026