دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند" ئەگەرێکی زۆر هەیە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا، گەڕێکی نوێی دانوستانە ڕاستەوخۆکان لەگەڵ ئێران دەستپێبکاتەوە."
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا وێڕای ستایشکردنی فەرماندەی سوپای پاکستان، ئاماژەی بەوە کرد، کە واشنتن بژاردەی وڵاتانی ئەورووپای ڕەت کردووەتەوە، چونکە متمانەی تەواویان بە تواناکانی پاکستان هەیە بۆ میوانداریکردنی ئەم گفتوگۆیە هەستیار و چارەنووسسازانە.
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەگەری زیاترە، دەزانی بۆچی؟ چونکە فیڵد مارشالەکە کارێکی خەیاڵی دەکات"، وەك ئاماژەیەك بۆ جەنەڕاڵ عاسیم مونیر، سەرۆکی سوپای پاکستان، کە ساڵی ڕابردوو پەیوەندییەکی لەگەڵدا بنیاتنابوو لەکاتێکدا پاکستان تێوەگلاوە لە شەڕی خۆی لەگەڵ هیندستان، کە دوای تەنها چوار ڕۆژ بە ڕێککەوتنێکی ئاشتی بە نێوەندگیری ئەمریکا کۆتاییهات.
سەرۆکی ئەمریکا لە درێژەی قسەکانیدا وتی" ئەو خەیاڵییە، هەر بۆیەش ئەگەری ئەوە زیاترە کە بگەڕێینەوە ئەوێ".
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆچی دەبێ بچینە وڵاتێک کە هیچ پەیوەندییەکی بەوەوە نییە؟