فاینانشیاڵ تایمز: ئێران مانگی دەستکردی سیخوڕی چینی بەکاردەهێنێت بۆ بە ئامانجگرتنی بنکەکانی ئەمریکا

ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز ڕۆژی چوارشەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند" کە ئێران بە نهێنی لە سەتەلایتێکی سیخوڕی چینی کەڵکی وەرگرتووە و بەمەش توانای نوێ بەخشی بە کۆماری ئیسلامی بۆ بە ئامانجگرتنی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست".

پێشتر کەناڵی ABC News لە ٥ی نیسانی ئەمساڵدا بە پشتبەستن بە دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمەریکا بڵاویکردەوە، کۆمپانیایەکی چینی یارمەتی هێزەکانی ئێران دەدات بۆ دیاریکردنی ئامانجەکان.

هاوکات سەرچاوەیەک لە دەزگای هەواڵگری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند" پنتاگۆن پێی وایە سوپای پاسداران وێنەی پێشکەوتووی مانگی دەستکرد کە بە زیرەکی دەستکرد کاردەکات بۆ ئامانجکردنی شوێنەکان بەکاردەهێنێت".

سەرچاوەکە وتی:" ئێمە پێمان وایە ئەمە نموونەی کۆمپانیایەکی چینییە کە بە شێوەیەکی زیانبەخش زانیاری لەسەر پلاتفۆرمی سەرچاوەی کراوە دەدات کە پرۆتۆکۆڵی ئامانجکردن بۆ مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دادەنێت".



AM:10:36:15/04/2026