دوای ٣٤ ساڵ ئیسرائیل و لوبنان لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە دەست بە گفتوگۆ دەکەن

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند'' ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٦، گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەنێوان ئیسرائیل و لوبنان ئەنجام دەدرێت، ئەمەش دوای ئەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات بۆ ماوەی ٣٤ ساڵ پچڕابوو.''

ترەمپ لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە هەوڵێکی چڕی دیپلۆماسی هەیە بۆ هێورکردنەوەی بارودۆخی ناوچەکە و ئامانج لەم هەنگاوە، ڕەخساندنی بۆشاییەک بۆ هەناسەدان و کەمکردنەوەی گرژییەکانە لەنێوان بەیرووت و تەلئەڤیڤدا. بەپێی زانیارییەکان، ئەم گفتوگۆیە کە دوای زیاتر لە سێ دەیە دێت، بە شێوەی پەیوەندیی تەلەفۆنی ئەنجام دەدرێت و وەک سەرەتایەک بۆ کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەبینرێت.

ئەم پێشهاتە دیپلۆماسییە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە بە دۆخێکی هەستیاردا تێپەڕ دەبێت و واشنتن هەوڵ دەدات لە ڕێگەی نێوەندگیرییەوە، ڕێگری لە پەرەسەندنی ململانێ سەربازییەکان بکات و دەرگایەک بۆ چارەسەری ئاشتییانە بکاتەوە.



AM:10:44:16/04/2026