وەزیری جەنگی ئەمریکا: داوا لە ئێران دەکەم بە داناییەوە بڕیار بدەن


وەزیری جەنگی ئەمریکا، پیت هێکسێت، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا پەیامێکی توندی ئاراستەی بەرپرسانی ئێران کرد و ئاماژەی بەوەکرد کە زانیاری وردیان لەسەر حەشارگەی چەکەکانی ئێران هەیە و دەبێت بە "داناییەوە" بڕیار بدەن.

پێنج شەممە، ١٦ نیسان ٢٠٢٦،  پیت هێگسێت، رایگەیاند "لە رووی سەربازییەوە فشارێکی زۆرمان خستووەتە سەر تاران، ئێستا تەنیا بە سەدا ١٠ـی تواناکانمان ئێرانمان گەمارۆداوە، ئێمە دەزانین ئێران چەکەکانی لە چ شوێنێک دەشارێتەوە."

"ئێرانییەکان ڕۆژانە هەنگاوە سەرکەوتووەکانی سەربازەکانمان دەبینن، پەیامم بۆ سەربازە ئەمریکییەکان ئەوەیە کە بە بەهێزی بمێننەوە، چونکە ئێوە بە هەموو جیهانی پیشان دەدەن کە جەنگاوەری ئەمریکی بوون چ واتایەکی هەیە"، وەزیری جەنگی ئەمریکا وا دەڵێت.

هێگسێت لە پەیامەکەیدا داوای لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد کە رێگەی دیپلۆماسی و رێککەوتن هەڵبژێرن و جەختی کردەوە، "پەیاممان بۆ ئێران ئەوەیە بە داناییەوە بڕیار بدەن. وا باشترە ڕێککەوتن هەڵبژێرن، چونکە ڕێککەوتن لە بەرژەوەندیی خەڵکی ئێران و هەموو جیهاندایە".

دوای ئەوەی لە ٨ نیسان ئاگربەستی دوو هەفتەیی لە نێوان ئەمریکا و ئێران راگەیاندرا و ڕۆژی ١٠ نیسان هەردوو وڵات لە پاکستان بۆ ماوەی ٢١ کاتژمێر لە کۆبونەوەدا بوون و دوای کۆبونەوەکە رایانگەیاند نەگەیشتوونەتە ڕێكکەوتن، دواتر سێنتکۆم لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، لە کاتژمێر ٥:٠٠ رۆژی دوو شەممە، ١٣ نیسان ، هێزەکانیان دەست دەکەن بە جێبەجێکردنی گەمارۆی دەریایی بەسەر هەموو جۆرە کەشتییەکان لە بەندەرەکانی ئێران.




PM:04:11:16/04/2026