ترەمپ: ئاگربەستی نێوان لوبنان و ئیسرائیل ساتێکی مێژووییە

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند'' ئەمڕۆ هەینی ١٧ی نیسانی ٢٠٢٦ ڕۆژێکی مێژووییە بۆ لوبنان دوای ئەوەی ئاگربەستی نێوان لوبنان و ئیسرائیل چووە بواری جێبەجێکردنەوە.''

ترەمپ کە خۆی وەک ناوبژیوانێکی سەرەکی دەبینێت هیوای خواست حزبوڵڵا بە دانایی و گونجاوی رەفتار بکات و جەختی لەوە کردەوە کە کاتی ئەوە هاتووە کۆتایی بە کوشتار بهێنرێت و ئاشتی جێگیر بێت

سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کرد، بۆ یەکەمجار لە ٤٨ ساڵی ڕابردوودا هەوڵێک هەیە بۆ ئەوەی بیبەی ناتانیاهۆ و سەرۆکی لوبنان لە کۆشکی سپی کۆببنەوە و ئەو دەڵێت ئەمە رەنگە دەیەمین جار بێت کە کۆتایی بە شەڕێک دەهێنێت و پێیوایە ئاشتی لە نێوان هەردوو وڵاتدا دەبێت و رێککەوتنەکەش سەرجەم لایەنەکان لە نێویاندا حزبوڵڵا دەگرێتەوە

لەم چوارچێوەیەدا هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ جێگیرکردنی ئاشتییەکی بەردەوام بەردەوامن و ترەمپ جەختی لەسەر پێویستیی پابەندبوونی هەموو لایەک کردەوە بەو ڕێککەوتنەی کە بە گەورەترین دەستکەوتی دیپلۆماسی لە ناوچەکەدا دەژمێردرێت و ڕێگەیەک بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی نێوان هەردوو وڵات دوای زیاتر لە سێ دەیە پچڕانی پەیوەندییەکان دەکاتەوە



AM:09:26:17/04/2026