نرخی نەوت دادەبەزێت

لەگەڵ چوونەبواری جێبەجێکردنی ئاگربەستی نێوان لوبنان و ئیسرائیل لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ١٧ی نیسانی ٢٠٢٦، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینی بەخۆیەوە بینی و بازاڕەکان وەڵامیان بۆ ئارامبوونەوەی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەربڕی.

لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بۆ ٩٨ دۆلار و ٧٥ سەنت دابەزیوە، هەروەها یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساس بە ٩٣ دۆلار و ٨٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، ئەم دابەزینەش ڕاستەوخۆ پەیوەندی بەو هەوڵە دیپلۆماسییانەوە هەیە کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا سەرپەرشتی کردووە.

پێشتر دۆناڵد ترەمپ ڕای گەیاندبوو'' لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و جۆزیف عەون سەرۆکی لوبنان، هەردوو لا ڕێککەوتوون لەسەر ئاگربەستێکی ١٠ ڕۆژی کە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و ئارامیی زیاتر بۆ ناوچەکە دەگێڕێتەوە.''




AM:11:08:17/04/2026