عێراقچی: گەرووی هورمز تاوەکو کۆتایی ئاگربەست بەڕووی کەشتییە بازرگانییەکاندا کراوەیە

عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، هاوتەریب لەگەڵ ئاگربەستەکەی لوبنان، گەرووی هورمز بۆ ئەو ماوەیەی کە لە ئاگربەستەکە ماوە، بە تەواوی بەڕووی هەموو کەشتییە بازرگانییەکان دەکرێتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە نووسینێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس وتی، هاتوچۆی کەشتییەکان لەو رێڕەوە ستراتیژییەدا، دەبێت لەسەر ئەو رێڕەوە هاوئاهەنگیکراوە بێت کە پێشتر لەلایەن رێکخراوی بەندەرەکان و دەریاوانیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە راگەیەنراوە.

لەدوای راگەیەنراوەکەی وەزیری دەرەوەی ئێران، نرخی نەوتی برێنت و نەوتی ئەمریکی بەرێژەی لەسەدا ٨ دابەزی.




PM:04:30:17/04/2026