نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت

لەگەڵ راگەیاندنی سەرۆکی ئەمەریکا کە بڕیاری دا ئیسرائیل لە دژی لوبنان شەڕ رابگرێت، ئێرانیش گەرووی هورمزی کردەوە، نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو لەسەر ئاستی جیهانی دابەزینی بەخۆەوە بینی.

لە ئێستادا ئەمشەو ١٧ ی نیسان نرخی یەوک بەرمیل نەوتی برنت بە ٩٠ دۆلارو ٨١ سەنتە، بەم پێیە نرخی نەوت -٨،٦٢٪
دابەزینی بەخۆوە بینیووە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساس بە ٨٥ دۆلارە، لە راگەیاندنەکەی ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکاوە، نرخی یەک بەرمیل نەوت دابەزی بە رێژەی -٩،٦٠٪ دۆلار دابەزیووە.

لە رۆژی ٢٨ ی شوباتەوە کاتی هەڵگیرسانی شەڕی ئەمەریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، نرخی نەوت بە هەردوو جۆری برنت و خاوی ئەمەریکی بەشێووەیەکی خەیاڵی بەرزبووەوەە، یەک بەرمیل برنت گەیشتە سەرو ١١٠ دۆلارەوە بۆ هەر بەرمیلێکی،



PM:11:36:17/04/2026